کاردانەوەی مۆسکۆ لە حاند بایکۆتەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئوروپا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بڕیاری واشنگتونی بۆ بایکۆتی کومپانیاگەلی ڕووسی "روس نەفت و لوک ئۆیل"ی بە نەشیاو زانی بەڵام جەختی کرد کە ئەو بڕیارە هیچ گرفتێکی تایبەت بۆ مۆسکۆ بە دی ناهێنێت .
ماریا زاخاڕۆڤا وتی : ئەم بایکۆتانە ناکاریگەرن و زەبر لەو یەکیێتیە دەدات. ئەو وتیشی توانایی بڕوکسل بۆ بایکۆت کردنی ڕووسیا تا ڕادەیەکی زۆر لەناو چووە . ڕووسیا مافی ئەوەی هەیە بە شێوەیەکی شیاوتر و بەقازانجتر کاردانەوە نیشان بدات لە هەمبەر هەرجورە کردەوەی دوژمنکارانەی یەکێتی ئوروپا تەنانەت ئەگەر هەوڵی لە ئەنقەستی سەرنەکەوتوو بۆ زیان گەیاندن بە ئێمە بێت . ئێمە ئاگادارانە و بە سەرنج بە بەرژەوەندی خۆمان وڵام ئەدەینەوە . وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکاش بایکوتگەلێکی دژی کومپانیای گەورەی نەوتی ڕووسیا لوک ئویل و روسنەفت و هەروەها کومپانیاگەلی سەربە ئەوان بەکار دێنێ . بەرلەوەش لە ڕۆژی پێنجشەمە یەکێتی ئوروپا باسی پەسەن کردنی نوزدەیەمین پاکێجی بایکوتەکان دژی ڕووسیای کرد بوو .