تشرینی یه‌که‌م 24, 2025 13:07 Asia/Tehran
  • کرێملین: هەر هێرشێک بۆسەر خاکی ڕووسیا، بە توندیی وڵام دەدرێتەوە

وتەبێژی کۆشکی کرێملین وێڕای ئاماژە بەوەی کە "مۆسکۆ بەپێی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی، وەڵامی بایکۆت و گەمارۆ تازەکانی رۆژاوا" دەداتەوە، پێی داگرت؛ ڕووسیا هەرچەشنە هەوڵدانێک بۆ هێرشکردنەسەر قووڵایی خاکی وڵاتەکەی، بەتوندیی وەڵام دەداتەوە.

"دیمیتری پسکۆف" وشداریی دا ؛ قسەکانی "ڤلادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لەبارەی کاردانەوەی توند، نەک هەر درانی مووشەکی "تاماهۆک" بە ئۆکراین، بەڵکوو هەرچەشنە هەوڵدان بۆ هێرشکردنەسەر قووڵایی خاکی ڕووسیا دەگرێتەوە.

پسکۆف وتیشی: ئێمە بەگوێرەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان، وەڵامی گەمارۆ تازەکانی رۆژاوا دەدەینەوەو خەریکی تاووتوێی ئەو گەمارۆ و ئابلۆقانەین.

سەرپەیڤ