تشرینی یه‌که‌م 25, 2025 18:45 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی توندی سەرۆکی بەڕازیل لە کردەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە قەیرانی غەززە

لولا دا سیلڤا دامودەزگا نێودەوڵەتییەکانی لە بەرامبەر شەڕی غەززەدا بە لێنهاتوو ناوبرد و داوای کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێپرسینەوە لە ڕژێمی زایۆنیستی بکات.

لولا دا سیلڤا، سەرۆک کۆماری بەڕازیل، بە توندی ڕەخنە لە کردەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان گرت  لە بەرامبەر تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە، ڕایگەیاند کە ئەم دامەزراوەیە و ڕێکخراوە  چەن لایەنەکانی  دیکە لە بەرامبەر قەیرانی مرۆیی لە غەززە  پەکیان کەوتووە. لولا بە ئاماژەدان بە درێژەی  پەلامارەکانی  ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، پرسیاری کرد : کێ دەتوانێت ئاستێکی ئاوا  لە توندوتیژی و کوشتن قبوڵ بکات؟ قوربانییەکان گەیشتوونەتە زیاتر لە ٦٨ هەزار کەس و تەنیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەیان تەرم لە ژێر داروپەردووەکان  هێنراونەتە  دەر و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تا ئێستاش  نەیتوانیوە  سنوورێک  بۆ تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دیاری بکات .

سەرپەیڤ