ڕیابکۆف : ڕووسیا بەردەوام لەتەنیشت ئێراندا ڕاوەستاوە
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وێڕای جەختکردن لەسەر ئەوەی کە مۆسکۆ زۆربێژیی و ملهوڕیی ژمارێک لە وڵاتانی جیهان سەبارەت بە بەرنامەی ناڤوکی ئێران بە توندی ئیدانە دەکا، وتی : ڕووسیا دەس لەناو دەست و شان بە شان لەتەنیشت ئێراندا ڕاوەستاوە .
سێرگێی ڕیابکۆف لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی هاوکاریی ئەنجومەنەکانی شاریی وڵاتانی بریکس لە مۆسکۆ، بە ڕاگەیێندرانی ئەوەی کە ڕووسیا و ئێران بە درێژایی چەندین ساڵ پەرەیان بە هاوکاریی زۆر قووڵ و کردەیی و لە هەمان کاتدا فرەلایەنە داوە، وتی: ئەو ڕاستییەی کە هەندێک وڵاتی جیهان، نەک تەنها لە ئەمریکا، بەڵکو لە ئەوروپا، لە یەکێتی ئەوروپا، پرسی ئەتۆمیی ئێران وەک بیانوویەک بۆ ملهوڕیی بەکاردەهێنن، بە پێچەوانەی ئاسایشی نێودەوڵەتی و خۆشگوزەرانی گشتی مرۆڤایەتییە و ئێمە بە توندی ئەم کردەوە ئیدانە دەکەین. جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەروەها زۆر سوپاسگوزاری هەموو ئەو پشتیوانییانەین کە لە ئێرانەوە وەریدەگرین، چ لە بواری سیاسی و چ لە بوارگەلی دیکەدا. ئەم پشتیوانییانە لەم کاتە ئاڵۆزکاوەدا گرنگە.