شۆیگۆ: ڕۆژاوا لە دووی پارچەپارچەکردنی ڕووسیادایە
وەزیری بەرەوانی پێشووی ڕووسیا وتی: ڕۆژاواییەکان هەوڵ دەدەن بۆ پارچەپارچەکردنی ڕووسیا و دابەشکردنی ئەم وڵاتە بە وڵاتگەلێکی بچووک و لاواز.
سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرەڤانیی پێشووی ڕووسیا، کە ئێستاکە سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم وڵاتەیە، بە ئاماژە بەوەی کە ڕۆژاوا پلانی داڕشتووە بۆ پارچەپارچەکردنی ڕووسیا، وتیشی: "دوژمنانی ڕووسیا بە هەڵە وا بیر دەکەنەوە کە فرەچەشنیی ئەتنی لە ڕووسیادا لاوازییە بۆ ئەم وڵاتە، بەڵام ئەو هەوڵانەی لە پێناو دووبەرەکیدا دەیدەن، لەبەر بەهێز و بتەو بوونی کۆمەڵگای ڕووسیا هەمیشە شکستی هێناوە."
شۆیگۆ بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕۆژاواییەکان هەوڵ بۆ پارچەپارچەکردنی وڵاتی ڕووسیا و دابەشکردنی بە دەیان حکومەت و وڵاتی چکۆلە و لاواز دەدەن، پێی داگرت: "ڕۆژاوا ناتوانێت لە هەوێنی پێوەندییەکانی نێوان هۆز و ئەتنەکانی ڕووسیا، هێزی ئەخلاقی و یەکێتی و یەکپارچەبوونی گەلێکی چەند هۆز و چەند ئەتنی تێبگات. ئەم تایبەتمەندییانە ئەو دەسەڵاتە بە ئێمە دەبەخشێت کە بەبڕشتانە بەرامبەر بە پیلانە پۆلیتیکییە تێکدەرەکانی ئەوان بوەستین."
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا: "هێرشەکانی دوژمن بۆ سەر مێژوو، کولتوور و بەها مەعنەوییەکانمان لە تەنیشت هەوڵیان بۆ لاوازکردنی هەواهەنگی و برایەتی نێوان گەلەکانمان بەردەوامە، هەرچەندە ئەم پیلانانە تا ئێستا هیچ دەستکەوتێکیان نەبووە و بەردەوام بەرەوڕووی شکست بوونەتەوە."