تشرینی یه‌که‌م 31, 2025 18:30 Asia/Tehran
  • زاخارۆڤا: نە ئەورووپا و نە کیێف ڕێگەچارەی دادگەرانەیان بۆ قەیرانی ئۆکراین نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: "نە ئەورووپا و نە کیێڤ هیچ چەشنە ڕێگەچارەیەکی دادگەرانە و ئاشتیانەیان بۆ قەیرانی ئۆکراین لەبەرچاو نەگرتووە.

"ماریا زاخارۆڤا، بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە وڵاتانی ئەورووپا و کیێڤیش هێشتایش هەر بیر لە دۆخی جەنگی دەکەنەوە، ڕاشیگەیاند: "ئەگەر ئەوان بەڕاستی خوازیاری ئاشتی بن، دەبێ یەکەم بڕگەکانی پلانەکەیان هەڵگری ئەو داخوازییانەی بێ سەبارەت بە بووژاندنەوەی زمانی ڕووسی لە ئۆکراین، داکۆکی لە کڵێسەی ئۆرتۆدۆکسی نەریتی، پاراستنی بێلایەنی، ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ و کەمینەکان، بەڕەسمییەت ناسینی ڕاستییەکانی خاک و خەڵک بەپێی مافی دیاریکردنی چارەنووس، هەروەها کۆتاییهێنان بە بایکۆتەکان و بلۆککردنی دارایی و سامانی وڵاتانی دیکە لە ئارادایە." زاخارۆڤا ئاماژەی بەم مەسەلەیەش دا کە هەموو ئەمانە بەڕاستی کۆتایی دێنن بە شەڕی ئۆکراین و مەترسی دووبارەبوونەوەشی ناهێڵن، بەڵام وڵاتانی ئەورووپا و ئۆکراین هەرگیز بایەخ بەم بابەتانە نادەن.

سەرپەیڤ