تشرینی دووه‌م 01, 2025 15:44 Asia/Tehran
  • کوشتنی بەکۆمەڵ لە سودان به‌رده‌وامه‌

وێنە نوێیەکانی مانگی دەستکرد نیشانەکانی بەردەوامی کوشتنی بەکۆمەڵ لە شاری ئەلفاشر و دەوروبەری لە ڕۆژئاوای سودان دەردەخەن، له‌کاتێکدا چه‌ند ڕۆژێکه‌ هێزەکانی پشتیوانی خێرا ناوچه‌که‌یان کۆنتڕۆڵکردوه‌.

تاقیگەی توێژینەوەی زانستە مرۆییەکانی زانکۆی یێڵ  لە ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندوە، وێنە نوێیەکان ئاماژەن بۆ ئەوەی بەشێکی زۆری دانیشتوانی شارەکە "کوژراون، دەستگیرکراون، یان خۆیان حەشارداوە".توێژەران لانیکەم 31 شوێنیان دەستنیشانکردوە کە ڕه‌نگه‌ پاشماوەی مرۆڤیان تێدابن، که‌ که‌وتونه‌ته‌ گەڕەکەکانی نیشتەجێبون و کەمپەکانی زانکۆ و شوێنە سەربازییەکان، جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ له‌وه‌ی "نیشانەکانی بەردەوامی کوشتنی بەکۆمەڵ بە ڕوونی دیارن". ئەو ڕزگاربوانەی گەیشتونەتە شارۆچکەی تەویلە، باسیان لە کۆمەڵکوژی و تەقەکردن لە منداڵان لە بەردەم دایک و باوکیان و لێدان و تاڵانکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی لەکاتی هەڵاتنیان کردوە.حەیات، دایکی پێنج منداڵە و لە ئەلفاشر هەڵاتوە، دەڵێت "ئەو گەنجانەی لەگەڵمان هه‌ڵاتن  لەلایەن چەکدارەکانەوە لەسەر ڕێگاکە ڕاگیران، نازانین چییان بەسەر هاتوە".

 

سەرپەیڤ