سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا: پشتیوانیی ئۆکرانیا پشتیوانیی شەڕە
سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا بە ڕەخنە لە سیاسەتەکانی یەکێتیی ئەورووپا بەرامبەر بە قەیرانی ئۆکرانیا پێیداگرت کە داکۆکیکردن لە کیێڤ بە مانای داکۆکیکردنە لە شەڕ.
ڤیکتۆر ئۆربان وتیشی: "یەکێتیی ئەورووپا بەنیازە لە ڕێگەی بودجەی وڵاتانی ئەندامەوە یارمەتیی دراوی و سەربازی بخاتە بەردەستی ئۆکرانیا. ئەمە بەو مانایەیە کە بروکسل پارەی باجدەرانی ئێمە خەرجی شەڕ دەکات."
ئۆربان بە ئاماژە بە ئەزموونی تاڵی شەڕ و پێکدادانەکانی ڕابردووی ئەورووپا وتیشی: "هیچ کەس خوازیاری شەڕێکی گەورە نەبوو، بەڵام کیشوەری ئەورووپا تووشی شەڕ بوو و ئێستاش هەر ئەم مەترسییە لەبەردەمماندایە. هەنگاریا دەبێت بڕیارێکی بەبڕشتانە بۆ مانەوە لە لایەنی ئاشتیدا بدات."
ئۆربان بە هۆشداریدان لەحاند ڕەوشی سیاسیی ئێستای ئەورووپا وتیشی: "ڕێبەرانی ئەورووپایی دەرکی ئەوە ناکەن کە خەریکی کایە بە ئاگرن. ئەمڕۆ ئەورووپا خەریکە لە ئاراستەی شەڕدا دەچێتە پێشەوە."