کاردانەوە بە ئەگەری دەستپێبوونەوەی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا
فەرمانەکەی دۆناڵد ترەمپ بە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان، شەپۆلێک کاردانەوەی بەدواوە بووە.
دوا بە دوای بڕیارەکەی ترەمپ سەبارەت بە سەرلەنوێ دەستپێکرانەوەی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی، مۆسکۆ و پێشتریش پکەن لە هەنگاوێکی هەواهەنگدا بە وشداریدان لەحاند ئەنجامە پڕمەترسییەکانی ئەم کردەوەیە، ڕایانگەیاند: "دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی بە مانای دەستپێبوونی قۆناغێکی تازەی ڕکابەریی چەکی ئەتۆمی دەبێت".لیۆنید سلۆتسکی، سەرۆکی لیژنەی کاروباری نێودەوڵەتیی دۆمای ڕووسیا، بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە دەستپێلرانەوەی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی ئەمریکای شەرمەزار کرد و وشداریشی دا کە ئەم بڕیارە دەتوانێت تێکچوونی چەندین دەیە پاوەجێی ستراتژیی بەدواوە بێت.هەروەها، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چینیش وتوویەتی: "چین هیوادارە ئەمریکا پابەند بمێنێتەوە بە بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی بەرامبەر بە پەیمانی قەدەغەی بە تەواوەتیی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی و هەموو پابەندییەکانی خۆی لە چوارچێوەی ئەم پەیمانەدا".