تشرینی دووه‌م 03, 2025 18:58 Asia/Tehran
  • بوومەلەرزەیەک لە باکووری ئەفغانستان بووەتە هۆی گیانلەدەسدانی 30 کەس

بوومەلەرزەیەک لە نزیک مەزار شەریف لە باکووری ئەفغانستان تا ئێستا بووتە هۆی گیانلەدەستدانی ٣٠ کەس

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی  شەش پوینت سێ  پلەی ریختەر شاری مەزار شەریف لە باکووری ئەفغانستانی هەژاند و بەهۆیەوە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٤٠٠ کەسیش برینداربوون. ئەو بوومەلەرزە ئەوەندە بەگوڕ و بەهێز بوو کە لە وڵاتانی دراوسێ هەستی پێکرا. لە ماوەی ڕابردوودا بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای هەرات ڕوویدا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کەس و هەزاران ماڵی وێران کرد. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئامادەیی وڵاتەکەمانی بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەک بۆ ئەفغانستان بە مەبەستی  یارمەتیدان و ڕزگارکردنی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ