گەمارۆی 177 هەزار سوودانی لەشارێکی سووتاودا
پێتەختی ئەیالەتی باکووری دارفور لە سوودان دوای 18 مانگ گەمارۆ سەرەنجام بە دەس هێزەکانی کاردانەوەی خێرا کەوت و 177 هەزار سودانی لە شارێکی سووتاو گەمارۆ دران .
شاری فاشر پێتەختی ئەیالەتی دارفور لە باکووری سودان دوای 18 مانگ گەمارۆ سەرئەنجام کەوتە دەستی هێزەکانی کاردانەوەی خێرا . بە کەوتنی ئەو شارە سودان بە دوو بەش دابەشکرا ، ڕۆژهەڵاتی شارەکە کەوتە دەستی سوپا و ڕۆژئاواش کەوتە دەستی هێزەکانی کاردانەوەی خێرا . تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە سوودان لە 15 ئاڤریلی 2023 لە نێوان سوپادا بە سەرکردایەتیی عەبدولفەتاح بورهان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا بە سەرکردایەتی " موحەمەد حەمدان دقلو" لە سەر دەسەڵات دەسپێبوو . لە ڕوژانی ڕابردوودا و دوای گرتنی شاری فاشر لە ڕوژئاوای سوودان لە لایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا ئەو هێزانە تاوانبار کران بە قەڵاچۆ کردن و بنپێکرانی بەربڵاوی مافی مرۆڤ دژی کەسانی مەدەنی لەو شارەدا .