تشرینی دووه‌م 06, 2025 18:39 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕووسیا بۆ تاقیکردنەوەی چەکی ناڤۆکی

سەرۆک کۆماری ڕووسیا دوای هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ - ی هاوتا ئەمریکییەکەی لەبارەی دەسپێکرانی تاقیکردنەوە ناڤۆکییەکانی ئەو وڵاتە، رۆژی ڕابردوو فەرمانی بە بەرپرسانی پلەباڵای سەربازیی ڕووسیا دا هەتا گەڵاڵەی ئیمکانی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی، ئامادە بکەن. وەزیری بەرگریی ڕووسیاش ڕایگەیاند؛ لەبەر نۆژەنکردنەوەی چەکئامێری ئەمریکی، مۆسکۆ دەبێ خێرا پێشەکییەکانی تاقیکردنەوەی ناڤۆکیی دەس پێ بکا.

ڤلادیمیر پوتین وتی: ڕووسیا هەمیشە پێبەندی بەڵێنیەکانی بووە سەبارەت بە پەیمانی تۆکمەی قەدەغەی تاقیکارییە ناڤۆکییەکان بەڵام ئەگەر ئەمریکا یان هەر دەسەڵاتێکی ناڤۆکیی دیکە وەها چەکێک تاقی بکاتەوە، ڕووسیاش ئەو کارە دەکا. "ئەندرەی بلوسۆف" وەزیری بەرگریی ڕووسیاش وتی: لەبەر ئەوەی ئەمریکا چەکئامێرەکانی نۆژەن دەکاتەوە، مۆسکۆ دەبێ خێرا پێشەکییەکانی جێبەجێکرانی تاقیکارییە ناڤۆکییەکان بەتەواوەتی دەس پێ بکا. دوای لێدوانەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لەمەڕ دەسپێکردنەوەی تاقیکارییە ناڤۆکییەکان، ئەو بابەتە نیگەرانی زۆری لەئاستی جیهانیدا بەدیهێناوەو ڕووسیا یەکەم وڵاتە کە کاردانەوەی بەو پرسە پێشان داوە.

سەرپەیڤ