وشداریی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان سەبارەت بە کوشتار و قەیرانی بێ وێنە لە فاشر
هاوکات لەگەڵ توند بوونەوەی شەڕ و توند و تیژیەکان لە پارێزگای دارفووری سوودان ڕێکخراوی پیزشکانی بێ سنوور و کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان باسیان کرد لە جەنایەتی بەربڵاو، قەیرانی خۆراک و دۆخی کارەساتباری مرۆیی لە شاری فاشر.
نووسینگەی ڕێکخراوی پیزشکانی بێ سنوور لە سوودان ڕایگەیاند هەوڵەکان بۆ چوونەدەری خەڵک لە شاری فاشر هەروا درێژەی هەیە و تەنیا ڕۆژی ڕابردوو نزیکەی 300 کەس چوونەتە ناوچەی تەوێڵە لە باکووری دارفوور. لە بەیاننامەکەدا هاتووە تیمەکانی شایەتی پەرەسەندنی بەرچاوی بەدخوراکی لە نێو منداڵان و کەسانی بەتەمەن دان.
کارناسانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش ڕاپوڕتی هاوپەیوەند بە "جەنایەتی بە کومەڵ،کوشتنی نایاسایی و توند و تیژی جنسی ڕێکخراو" لە فاشریان پشت ڕاست کردەوە سوودان ئێستاکە تووشی خرابترین قەیرانی ئاوارە بوون لە ئاستی جیهانی دایە.