ناڕەزایەتی ئەڵمانییەکان دژی هەناردەکرانی چەک لە وڵاتەکەیانەوە بۆ فەلەستینی داگیرکراو
ژمارێک شاروومەندی ئەڵمانی لە شاری هامبۆرگ ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە هەناردەکرانی چەک و کەرەستەی جەنگی لە ئەڵمانیاوە بۆ فەلەستینی داگیرکراو.
ژمارەیەک لە چالاکانی ئەڵمانیا بۆ دەربڕینی ناڕەزاییەتیان لە هەناردەکرانی چەک لە وڵاتەکەیانەوە بۆ فەلەستینی داگیرکراو و بەردەوامی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە، خۆیان بە زنجیر بەستەوە بە ئاسنەڕێی شەمەندەفەرەکانەوە. چالاکوانانی دژە شەڕ لە شاری هامبۆرگ ئەو هێڵی شەمەندەفەرەیان داخست کە دەگاتە بەندەری هامبۆرگ."یولە فینک" وتەبێژی ئەم گرووپە چالاکوانە وێڕای داکۆکی لە نافەرمانی مەدەنی لەپێناو هاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین، جەختیشی کرد کە ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستیندا کۆمەڵکوژی و جەنایەتی جەنگی ئەنجام دەدات و حکومەتی ئەڵمانیش بە بەردەوامکردنی هەناردەی چەک و کەرەستەی جەنگی بۆ ئەم ڕژێمە لە ڕێگەی بەندەرەکانی ئەڵمانیاوە دەستی هەیە لەو جەنایەتانەدا. ئەم کۆبوونەوە ناڕەزاییانەیە بە هاتنە مەیدانی هێزی پۆلیس کۆتایی هات.