ژوماری قوربانیانی باهۆز لە فلیپین گەیشتە 224 کەس
تشرینی دووهم 10, 2025 15:10 Asia/Tehran
ژوماری قوربانیانی باهۆز لە فیلیپین ناسراو بە کالماگی گەیشتە 224 کەس .
مێدیا فیلیپینییەکان ڕایانگەیاند ژوماری قوربانیانی باهۆزی کالماگی لەو وڵاتە گەیشتووەتە 224 کەس . هێشتا چارەنووسی 109 کەس لە شاروومەندانی فیلیپینی کە لە باهۆزەکەدا بێ سەروشوێن بوونە دیار نیە و ژوماری ئەو کەسانەی وا لە باهۆزەکەدا خەساریان لێ کەوتووە گەیشتووەتە زیاتر لە 3 ملوێن کەس . جگە لەوەش سەدان گەشتی ئاسمانی ناوخۆیی و دەرەوەیی بەهۆی باهۆزەکە هەڵوەشێندرا و کاربەدەستانی فیلیپینیش وشداریان دا؛ لەوانەیە بە هۆی باهۆزەکەوە بەرزایی شەپۆلەکان سنووری سێ مەتری تێپەڕێنێ.