بەردەوامیی مانگرتنی پێنج ڕۆژەی پزیشکان لە ئینگلیز
تشرینی دووهم 16, 2025 18:25 Asia/Tehran
هەزاران پزیشک لە ئینگلیز لە ڕۆژی هەینییەوە مانگرتنێکی پێنج ڕۆژەیان دەست پێ کردووە.
پزیشکانی ئینگلیز بۆ سێزدەهەمین جارە لە ساڵی ٢٠٢٣ـەوە لە کاردانەوە بە حەقەدەستی کەم و قەیرانی کەمبوونی پیشەی فێرکاری لە سیستەمی دەرمانیی ئەم وڵاتە دەستیان داوەتە مانگرتن. وەزیری تەندرووستیی ئینگلیز ئەم مانگرتنەی بە شانۆیەکی سیاسی وەسف کردووە، بەڵام سەندیکای پزیشکانی ئەم وڵاتە سوورە لە سەر ئەوەی کە بەرزکردنەوەی ٢٦%ی مووچە و حەقەدەست تەواو پێویستە بۆ ئەوەی ئەم چینەی کۆمەڵگا توانای کڕینی ڕاستینەی بە دەست بێنێتەوە . ڕکابەریی قورس لە سەر پیشە فێرکارییەکانیش بۆتە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لە پزیشکان کارێکی هەمیشەییان بە نسیب نەبێ.