هێرشی پۆلیسی بەریتانیا بۆ سەر کۆبوونەوەی پشتیوانانی فەلەستین
تشرینی دووهم 23, 2025 18:43 Asia/Tehran
خۆپیشاندەرانی پشتیوانی فەلەستین لەپێناو داکۆکی کردنی گرووپی "ئیقدامی فەلەستین" و هاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی کەرتی غەززە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.
خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی "تاڤی ستۆک"ی لەندەن لەکاتێکدا کە ئاڵای فەلەستینیان بەرزکردبووەوە و پلاکاردیان بەدەستەوە بوو، دروشمیان بۆ پشتیوانی لە فەلەستین دەوتەوە. پۆلیسی بەریتانیا دوای هێرشکردنە سەر پشتیوانیانی گەلی فەلەستین زیاتر لە ٩٠ کەسی دەستگیرکرد. پۆلیس تەنیا لەبەر هەڵگرتنی لافیتە و پارچەنووس بە درووشمی دژایەتی جینۆساید و ناڕەزایەتی لە قەدەغەکرانی چالاکیی "هەوڵ بۆ فەلەستین" بەشداربووانی دەستگیرکردووە.