خۆپیشاندانی وەرزێران و ئاژەڵدارانی ئینگلیزی لە لەندەن
تشرینی دووهم 26, 2025 17:23 Asia/Tehran
هەزاران وەرزێری نەیاری گەڵاڵەی حکومەتی ئینگلیز بۆ دانانی باج لەسەر زەویی و زار و کاسبی تایبەت بە کشت و کاڵ، خۆپیشاندانیان کرد.
ئەمڕۆ وەزیری خەزێنەداریی ئینگلیز پرۆژەیاسای بودجەی خستەبەردەست پەرلەمانی ئەو وڵاتە. وەرزێران و ئاژەڵدارانی ناڕازیی دەڵێن؛ ئامانج لەو ئامادەبوونە، ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر شێوازی باجدانانی حکومەت و دانی "وشداریی جیددیی" بە حکومەتی "کی یێر ستارمەر"ـە. وەرزێران و ئاژەڵدارانی ئینگلیزی چەندین جار بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە سیاسەتەکانی حکومەت سەبارەت بە وەرزێران، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.