کرێملین: ئوروپا، شەڕ لە ئۆکراین دەباتە پێش
کانونی یهکهم 02, 2025 13:27 Asia/Tehran
وتەبێژی سەرۆک کۆماریی رووسیا وتی: ئوروپا، شەڕ لە ئۆکراین بەرەوپێش دەباو داراییە بلۆکەکراوەکانی ڕووسیا دەدزێ.
"دیمیتری پێسکۆف" وێڕای ئاماژە بە شەڕی ئۆکراین و داکۆکیی رۆژاواییەکان وتی: ئەوان لەهەوڵدان ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ دەستەبەری دابینکردنی دارایی ئۆکراین بۆ درێژەدان بە شەڕ. ئەوان خەریکی تاووتوێی ئەگەری دزینی داراییە بلۆکەکراوەکانی رووسیا لە ئوروپان. وتەبێژی کرێملین بەئاماژە بەوەی کە ڕووسیا خوازیاری ئاشتییە، وتی: ڕێککەوتن لەسەر ئۆکراین دەبێ بنج و بناوانەکانی شەڕ و پێکدادان لێک بداتەوەو گەڕان بەدوای ڕێکارێکی ئاشتیانە، بابەتێکی زۆر ئاڵۆزکاوە. جگە لەوەش، ڕووسیا نەیاری هۆگریی ئۆکراینە بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی ناتۆ لەنێو خاکی وڵاتەکەیدا.