تووڕەیی خەڵکی سۆمالیا لە بێ ڕێزییەکانی ترەمپ
کانونی یهکهم 03, 2025 18:36 Asia/Tehran
لێدوانی سووکێتی پێکەرانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە خەڵکی سۆمالیا، شەپۆلێکی تووڕەیی لەو وڵاتەی ئەفریقادا لێکەوتووەتەوە.
ترەمپ لە کۆڕی کابینەکەی، سۆمالییەکانی وەک "زبڵ" ناوبردو وتی: ئێمە نامانەوێ ئەوان لە وڵاتەکەمان بن. ئەوان بەس ڕادەکەن و یەکتری دەکوژن. ترەمپ کە پێشینەی دوور و درێژی هەیە لە بەکارهێنانی گفت و لفتی رەگەزپەرستانەو دژبە ژنان، لە کاتی تەقەو دەسڕێژی حەوتەی ڕابردوو لە دوو سەربازی گاردی نیشتمانی لە واشنگتۆن، هێرشەکانی دژی کەسانێک کە لە سۆمالیاوە هاتوونەتە ئەمریکا، تاو پێداوە.