ناکۆکی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لەسەر درێژەی داکۆکیی بێ سنوور لە ئۆکراین
کانونی یهکهم 03, 2025 19:04 Asia/Tehran
لە کۆبوونەوەی ناتۆ لە بروکسل، ناکۆکیی ئەندامان لەسەر درێژەی داکۆکیی بێ سنوور و لەڕادەبەردەر لە ئۆکراین، ئاشکرا بوو.
ژمارێک وڵات خوازیاری درێژەی داکۆکی بێ سنوور لە "کی یێف" بوون لەبەرامبەردا، ژمارێکی دیکە خوازیاری خۆبواردن لە بەرەوڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی ڕووسیا بوون. "مارک رۆتە" رایگەیاند؛ ئەندامەتی ئۆکراین لە ناتۆ جارێ نامومکینەو لەبری ئەوە، لەسەر دەستەبەرییە ئاسایشییە یەدەگەکان، کاردەکرێ. هاوکات، سەفەری نێردەی ئەمریکا بۆ ڕووسیا، نیگەرانیی ئوروپییەکان لە بڕیاردانی واشنگتۆن بێ هاواهەنگی لەگەڵ ئوروپای، تاوپێداوە. بەرپرسانی ئوروپایی دەڵێن؛ ڕۆڵی کیشوەر لە گۆڕانکارییەکانی شەڕدا لاواز بووە، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئۆکراین بە کەمکرانی پشتگرییەکان، کەوتووەتە قۆناخێکی هەستیارەوە.