مۆسکۆ: ئوروپییەکان تەگەرە دەخەنە بەردەم دانوستانەکانی ئۆکراین
کانونی یهکهم 05, 2025 18:12 Asia/Tehran
نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، وتی: میدیای وڵاتانی ئوروپایی هەوڵ دەدەن دانوستانەکانی ئاشتیی ئۆکراین لەڕێ راستەکەی لابدەن.
"کریل دیمیتریێف" وتی: میدیای وڵاتانی ئوروپایی لەهەوڵدان هەتا دانوستانەکانی ڕووسیاو ئەمریکا لەئاراستەی کۆتایی هێنان بەقەیرانی ئۆکراین لە ڕێگا راستەکەی لابدەن. بەشی زۆری میدیاکانی ئینگلیز و یەکێتی ئوروپا، تووڕەن و هەوڵ دەدەن پرۆسەی دانوستانەکانی ڕووسیا لەگەڵ ئەمریکا تێک بدەن.