کانونی یه‌که‌م 07, 2025 17:12 Asia/Tehran
  • لەکوردفانی سوودان بە درۆن هێرشکرایەسەر باخچەیەکی ساوایان

هێزەکانی کاردانەوەی خێرا هێرشیان کردەسەر باخچەیەکی ساوایان لە شاری کالوجی لە ئەیالەتی کوردفانی باشووری.

ئەو پەلامارە درۆنییە پەنجا کوژراوی لێکەوتووەتەوە کە سی و سێ کەسیان منداڵ بوونە. ڕێکخراوی مافەوانیی"پارێزەرانی نائاسایی" کە توندوتیژیی دژی کەسانی سیڤیل لە سوودان، پێوشوێن دەگرێ، لە بەیاننامەیەکدا وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو پەلامارە، چەکدارانی هێزی کاردانەوەی خێرای بە بەرپرسی ئەو پەلامارانەو بە پێشێلکەری ئاشکرای یاساوڕێسا نێودەوڵەتییە مرۆییەکان زانی. ئەو هێرشە لەچوارچێوەی کۆمەڵە تێکهەڵچوونی بەردەوامی نێوان هێزەکانی کاردانەوەی خێراو سوپای سووداندا ئەنجام دەگرێ کە لە دوو ساڵ لەمەوبەرەوە دەسپێبووەو ئێستا بەچڕیی ئەیالەتی خاوەن نەوتی کوردفانی داگرتووە.

سەرپەیڤ