لاڤرۆف: وەڵامی هەرچەشنە کردەیەکی دوژمنکارانەی ئوروپا دەدەینەوە
کانونی یهکهم 10, 2025 18:05 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: مۆسکۆ بەنیازی شەڕ لەگەڵ ئوروپا نیە بەڵام وەڵامی هەرچەشنە کردەیەکی دوژمنکارانە بۆ نموونە، جێگیرکرانی هێزی سەربازیی ئوروپی لە ئۆکرانیا و دەسبەسەرداگرتنی سامان و دارایی ڕووسیا، دەدەینەوە.
"سێرگئی لاڤرۆف" وتی: ئوروپییەکان، زێلێنسکی هان دەدەن هەوڵە سەربازییەکانی بەردەوام بکا، بەڵام ئەوان پارەی پێویست بۆ ئەو مەبەستەیان نیە بۆیە، تەنیا کارێک کە دەتوانن بیکەن تاڵانی رووسیاو دەسداگرتن بەسەر یەدەگ و پاشەکەوتی دراڤیی ئەو وڵاتەیە. وتیشی: ڕێبەرانی یەکێتی ئوروپا لەهەوڵدان پێبەندی هێڵێکی پاڵپشتیی تەواو بێ هیواکەر لە زێلێنسکییەوە بن و بەهەر شێوازێک هەوڵ دەدەن پرۆسەی چارەسەریی دیپلۆماتیکی کێشەی ئۆکرانیا پەک پێ بخەن.