کانونی یه‌که‌م 10, 2025 18:05 Asia/Tehran
  • دەسگیرکرانی زیاتر لە١٩هەزار کەس لە سوودان لەلایەن هێزەکانی

کەناڵی پزیشکانی سوودان ڕایگەیاند؛ دامەزراوەی ناسراو بە "هێزەکانی پشتیوانیی خێرا" بە سەرکردایەتیی"حەمیدەتی" پتر لە نۆزدە هەزار کەسی لە دوو گرتووخانەی "دقریس" و"کوبەر" زیندانی کردووە.

حەفتاو سێ کەس لەو بەندکراوانە، پزیشک و ژمارێکیش خەڵکی مەدەنین. کەناڵی پزیشکانی سوودان هەروەها ڕایگەیاند؛ نەخۆشیی کولێراش لەبەر نەبوونی ئاگادارییە تەندروستیەکان ونەبوونی دەواو دەرمان، دەبێتەهۆی گیان لەدەستدانی بەندکراوان. لەبەر حەشیمەتی زۆر، دۆخی تەندروستی و پاکپارێزیی زیندانەکان، دڵتەزێنەو نەخۆشییە چڵکییەکانیش تەشەنایان سەندووە.

سەرپەیڤ