قەیرانی "سوپەر هەڵامەت" لە ئەورووپا
هاوکات لە گەڵ پەرەسەندنی شەپۆلی ناسراو بە "سوپەر هەڵامەت" یان هەمان "سوپەرفلوو" و زیادبوونی بێوێنەی ژماری تووشبووان و خەواندن و ئەنجامدانی چارەسەری بۆ نەخۆشان لە نەخۆشخانەکانی چەن وڵاتی ئەورووپایی، سیستمەکانی تەندروستیی ئەم کیشوەرە لە دۆخی هۆشدار و ئامادەباشیدایە .
بەرپرسانی تەندروستی بە ئاماژە بە کەمبوونی ژماری قەرەوێڵە و زۆربوونی گوشار لەسەر ستافی پزیشکی، زستانی ئەمساڵ بە خراپترین بەسەرهات بۆ نەخوشخانەکان وەسف دەکەن. ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە هەڵسەنگاندنی نوێیدا بۆ دۆخی "سوپەر هەڵامەت" ڕایگەیاندووە کە لە ئوکتۆبری ٢٠٢٥ بەملاوە چالاکیی ئەم ڤایرۆسە لە سەرانسەری جیهاندا ڕووی لە زیادبوون ناوە و ڤایرۆسەکانی جۆری "ئەی'' لە نێو ئەو ڤایرۆسە ناسێندراوەکان دا زاڵترینن. ئامارەکانی سیستەمی تەندروستیی ئینگلیز دەریدەخەن کە ژماری تووشبووانی "سوپەر هەڵامەت" لەم وڵاتەدا بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو بە ڕێژەی ٥٥% بەرزبووەتەوە.