کانونی یه‌که‌م 15, 2025 15:34 Asia/Tehran
  • ڕووسیا شارۆچکەیەکی دیکەی ئۆکرانیای کۆنتڕۆڵ کرد

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئەمڕۆ کۆنترۆڵی شارۆچکەی (پێسچانۆیە)ـی لە هەرێمی دنیپرۆپێترۆڤسک ڕاگەیاند و دەشڵێت، "سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا، نزیکەی پێنج سەت و چل و پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانییان خستووەتەخوارەوە".

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەم وڵاتە کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر شارۆچکەی (پێسچانۆیە) لە هەرێمی دنیپرۆپێترۆڤسک سەپاندووە، ئەوەش لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی ورددا، کە  یەکەکانی سەر بە گروپی هێزەکانی ڕۆژهەڵات، شارۆچکەکەیان "ئازاد کرد".

ئاماژەی بەوەشکرد، "خاڵەکانی جێگیربونی کاتی هێزەکانی ئۆکرانیا و چەکدارە بەکرێگیراوە بیانییەکان کراونەتە ئامانج، هەروەها دامەزراوە ژێرخانییەکانی بەشدار لە گواستنەوەی چەکە ڕۆژئاواییەکان بۆ ئۆکرانیا، لەگەڵ کۆگاکانی تەقەمەنی و سوتەمەنییان کراونەتە ئامانج".

ڕاپۆرتەکانی ڕوسیا هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن، بەرگریی ئاسمانی ڕووسیا توانیویەتی لە ماوەی یەک هەفتەدا نزیکەی هەزار و شەش سەت و حەفتاو حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیای خستوه‌ته‌ خوارەوە و له‌ناوبراون.

سەرپەیڤ