خۆپیشاندانی جەماوەری لە بەرلین بۆ شەرمەزارکردنی جینۆساید لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443466-خۆپیشاندانی_جەماوەری_لە_بەرلین_بۆ_شەرمەزارکردنی_جینۆساید_لە_غەززە
بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بوو بە گۆڕەپانی ڕێپێوانێکی بەرفراوان بۆ پشتیوانی لە فەلەستین.
(last modified 2025-12-21T11:28:56+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 21, 2025 12:55 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی جەماوەری لە بەرلین بۆ شەرمەزارکردنی جینۆساید لە غەززە

بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بوو بە گۆڕەپانی ڕێپێوانێکی بەرفراوان بۆ پشتیوانی لە فەلەستین.

خۆپیشاندەران ناڕەزایەتیان دەربڕی دژ بە پڕچەککرانی “ڕژێمی زایۆنی” لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە و بەردەوامیی جینۆسایدی فەلەستینییەکان لەلایەن سوپای زایۆنییەوە لە غەززە.  ئەوان هەروەها داوای لێپێچینەوە لە تاوانبارانی جەنگیان کرد و دروشمی لەم چەشنەیان وتەوە: “جینۆساید ڕاگرن”، “ئیسرائیل تیرۆریستە” و “منداڵان مافی ژیانیان هەیە، بەڵام ئیسرائیل و ئەڵمانیا ناهێڵن” .

پۆلیسی ئەڵمانیا لە میانەی ڕێپێوانەکەدا ڕێوشوێنی توندی ئەمنیی گرتەبەر و لانیکەم خۆپیشاندەرێکی دەستگیرکرد.