ئاوارە بوونی دەیان هەزار کەس لە خەڵکی شاری فاشر لە سوودان
کانونی یهکهم 22, 2025 19:36 Asia/Tehran
لەئاکامی پەلاماری هێزەکانی کاردانەوەی خێرا بۆسەر شاری فاشر زیاتر لە سەت هەزار کەس لە دانیشتووانی ئەو شارەو گوندەکانی دەورووبەری ئاوارە بوون.
بەپێی راپۆری میدیاکان؛ زیاتر لە سەت و حەوت هەزار کەس لە دانیشتووانی شاری فاشر و گوندەکانی دەورووبەری لە ئەیالەتی "دارفور" هەڵکەوتوو لە رۆژاوای سوودان لەسەردەمی دەسەڵاتدارەتی هێزەکانی کاردانەوەی خێرا بەسەر ئەو شارەدا لە بەرواری بیست و شەشی ئۆکتۆبەرەوە هەتا هەشتی دیسەمبەری ئەمساڵ لەبەر پەرەی ناهێمنی لەو ناوچەیە، ئاوارە بوون. لەو ڕاپۆرانەدا هاتووە؛ بەگشتی بیست و چوار هەزار و دووسەت و بیست ویەک خێزان ئەو ناوچانەیان چۆڵ کردووەو سەتا نۆزدەشیان خۆیان گەیاندۆتە ئەیالەتەکانی دیکەی سوودان.