کانونی یه‌که‌م 24, 2025 18:23 Asia/Tehran
  • درێژەی شەڕی رووسەکان لەگەڵ هێزە ئۆکرانییەکان و کۆنترۆڵکرانی چەند ناوچەیەکی دیکە

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا وێڕای ئاماژە بە ئازادکرانی شارۆچکەیەکی دیکە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەوە، رایگەیاند؛ شارۆچکەی زارێچنی لە ناوچەی زاپرۆژیا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕووسیاوە ئازاد کراوە.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ دامەزراوەگەلی سەربازی- پیشەسازیی و وزەی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا بەئامانج گیراوە. لە بەیاننامەی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیادا هەروەها ڕاگەیێندرا کە هێزەکانی بەرەی ڕۆژاوا دووسەت و دە چەکداری ئۆکراینی، هێزەکانی بەرەی باشووری سوپای ڕووسیا زیاتر لە ٢٢٠ چەکداری ئۆکراینی و هێزەکانی بەرەی ناوەندیی سوپای رووسیا زیاتر لە سێسەت چەکداری ئۆکرانیان کوشتووە. وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا هەروەها باسی هێرشەکانی سوپای وڵاتەکەی کرد بۆسەر هێزە ئۆکرانییەکان لە دیمترۆف و پاکتاوکرانی رودنسکی. هاوکات شارەوانیی مۆسکۆ ئاماژەی کردە پێوشوێن گرتنی دوو درۆنی ئۆکراینی لەکاتی نزیکبوونەوە لە پێتەختی ڕووسیا. 

سەرپەیڤ