هەڵوەشانەوەی هەزاران گەشتی ئاسمانی لە سەرانسەری ئەمریکا لە سەرووبەندی ساڵی نوێی زایینی
بە هۆی هاتنی باهۆزی زستانی لە بەشە جوراوجورەکانی ئەمریکا و لە سەرووبەندی ساڵی نوێی زایینی هەزاران گەشتی ئاسمانی ئەو وڵاتە هەڵوەشێنرانەوە یان دوا کەوتن .
ماڵپەڕی فلایت ئۆڤەر کە بەدواداچوون بۆ گەشتە ئاسمانییەکان دەکات، ڕایگەیاندووە، بە هۆی ڕوودانی باهۆزی زستانی لەناوچە جوراوجورەکانی ئەمریکا بە گشتیی هەزار و ٥٨١ گەشتی ناوخۆیی و دەرەوەیی لە فڕۆکەخانەکانی ئەووڵاتە هەڵوەشاونەتەوە و شەش هەزار و ٨٨٣ گەشتی ئاسمانی دواکەوتوون. هەڵوەشاندنەوە و دواکەوتنی هەزاران گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا لەکاتێکدایە کە دەزگای کەشناسیی نیشتمانی ئەو وڵاتە هۆشداریدا کە زریانی زستانە لەوانەیە ببێتە هۆی بەدی هاتنی دۆخی مەترسیداری سەفەر و بارینی بەفرێکی زۆر لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە. ڕوودانی باهۆزگەلی زستانی لە ئەمریکا ساڵانە زیانێکی زۆری گیانی و دارایی لە مرۆڤ دەدات . ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر ژیانی ملیۆنان کەسی ئەو وڵاتە دادەنێت