درۆنەکانی ئۆکرانیا، مۆسکۆ و رۆژاوای رووسیایان کردەئامانج
بەرپرسانی ڕووسی ڕایانگەیاند؛ ئۆکرانیا، لە کۆمەڵێک پەلاماری درۆنیدا، بەشگەلێک لە رۆژاوای ڕووسیاو نیمچەدوورگەی کریمەی کردەئامانج.
بەرپرسانی ناوچەی "کراسنودار" ڕایانگەیاند، پەلاماری درۆنیی ئۆکرانیا بۆسەر بەندەری "تواپسە" لە دەریای ڕەش، خەساری گەیاند بە ژێرخانەکان و هێڵێکی بۆریی گواستنەوەی گاز لە ناوچەیەکی ئاوەدانی ئەو شارە. بەرپرسانی ڕووسی هەروەها ڕایانگەیاند؛ ئۆکرانیا بە درۆن، بەشگەلێکی دیکەی رووسیای کردەئامانج. وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا رایگەیاند، یەکەکانی بەرەڤانیی ئاسمانیی ئەو وڵاتە شەوی ڕابردوو، سەرجەم ٢٧ درۆنی ئۆکرانیان خستەخوارەوە کە سێیان لەسەر ئاسمانی مۆسکۆوە کەوتنەخوار. ئەو هێرشانە لەکاتێکدا ئەنجامی گرت کە ڕووسیا رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، ٩١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دووربڕی ئۆکراینی هەڵیانکوتاوەتە سەر یەکێ لە شوێنەکانی مانەوەی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە ناوچەی "نۆوگراد".