پزیشکانی سوودانی وشداری کارەساتێکی مرۆیی دەدەن
کانونی دوھەم 04, 2026 17:11 Asia/Tehran
ناوەندی پزیشکانی سوودان وشداری داوە لەحاند کارەساتێکی مرۆیی و تەندروستی لە شارێکی دیکەی ئەیالەتی کۆردۆفانی باشوور.
ناوەندی پزیشکانی سوودان وشداری داوە لەوەی کە دۆخەکە بەم زوانە لەبەر کەمیی خۆراک و نەبوونی زۆرێک لە کەرەستەی پێویستی دەرمان و چاودێری تەندروستی لە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکان زەنگی ئاگادارکردنەوەی کارەساتێکی تەندروستی و مرۆیی دەزرینگێنێتەوە. ئەم وشدارە لەکاتێکدا دراوە کە گەمارۆ و بۆردومانی قورسی شارەکە لەلایەن هێزەکانی کاردانەوەی خێراوە بەردەوامە. ناوەندی پزیشکانی سوودان داوای لە هەموو دەزگا مرۆییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان کردووە بێنە مەیدانەوە بۆ ڕێگریکردن لە داڕمانی بە تەواوی دۆخی تەندروستی و مرۆیی ئەم شارە.