وەرزێرانی ئوروپایی ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر ڕێککەوتنی مێرکوسور
کانونی دوھەم 09, 2026 16:53 Asia/Tehran
وەرزێران لە چەند وڵاتی ئوروپایی خۆپێشاندانیان کردو بە تراکتۆرەکانیان، شەقام و جاددە و تێپەڕگە گرینگەکانیان داخست.
ئەو خۆپێشاندانانە لەکاتێکدا بەڕێوەچوو کە یەکێتی ئوروپا بۆ بڕیاردان لەبارەی ڕێککەوتننامەی تیجارەتی ئازاد لەگەڵ وڵاتانی "مێرکوسور" بریتی لە؛ بەرازیل، ئەرژەنتین، ئۆرۆگۆئە، پاراگۆئەو بولیڤی ئامادە دەبێ.
وەرزێران لە یونان، بەلژیک، ئیسپانیاو فەڕانسە لە شارە جۆربەجۆرەکان بە تراکتۆرەکانیان خۆپێشاندانیان کرد و ڕێگاکانیان داخست.
لە فەڕانسەش وەرزێرانی ناڕازیی بە تراکتۆرەکانیان چوونە پاریس و لەنزیک تاوەری ئیفل گردبوونەوە.