باهۆز سەرانسەری ئوروپای گرتەوە
کانونی دوھەم 10, 2026 17:20 Asia/Tehran
باهۆزی ناسراو بە گورێتی سەرانسەری ئوروپای گرتەوەو بووە هۆی گیان لە دەسدانی کەسێک لە ئیسپانیادا .
باهۆزی گورێتی بووە هۆی هەڵکرانی بایەکی بەهێز و بارینی باران و بەفر لە زۆرێک لە ناوچەکانی ئەوروپا و لە بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپایش دۆخی هۆشدار و مەترسیدار ڕاگەیێندراوە . کارەبای زیاتر لە پەنجاو حەوت هەزار کەس لە باشووری ڕۆژئاوای ئینگلیز و سێ هەزار بنەماڵە لە باکووری ڕۆژئاوای فەرەنساش بڕاوە . یەکەم قوربانیی باهۆزی گورێتی لە ناوچەی سان سێباستیەن لە ئیسپانیا بوو، ئەو کەسە دوای کەوتنە ناو دەریا گیانی لەدەستدا . ئەڵمانیا و دانیمارکیش بەهۆی باهۆزەکەوە بەرەوڕووی کێشەو گرفتی زۆر بوونە.