دەنگدانەوەی ڕێپێوانی بەربڵاوی خەڵکی ئێران بۆ شەرمەزار کردنی تیرۆریزمی زایۆنی- ئەمریکی
ڕێپێوانی ملوێنیی خەڵکی ئێران بۆ شەرمەزار کردنی تیرۆریزمی زایۆنی- ئەمریکی و جەنایەتی تیرۆریستان و ئاژاوە گێڕان دەنگدانەوەیکی بەربڵاوی لە مێدیاکانی ناوچەدا بوو .
ڕێپێوانی بەربڵاوی خەڵک لە سەرتاسەری ئێران بە تایبەت لە تاران بۆ پشتیوانی لە حکومەت و شەرمەزار کردنی بەربڵاوی ئاژاوە گێڕییەکانی ئەم دواییە لە شارە جۆراوجۆرەکان، دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە نێو مێدیاکان و بەکارهێنەرانی تۆڕە کومەڵایەتییەکانی پاکستانیدا بوو . وێنە و ڤیدیۆ بڵاو کراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە تایبەت لە نێو بەکارهێنەرانی پاکستانی نیشان ئەدات کە ئەو ڕێپێوانە دەنگدانەوەی بەربڵاوی بەدواوە بووە و وەک نیشانەیەک لە یەکڕیزی و یەکگرتوویی نیشتمانی و شەرمەزار کردنی توند و تیژیی پێشوازی لێکرا. میدیاکانی پاکستان لە بەشە هەواڵەکانیاندا ڕووماڵی ڕێپێوانەکەیان کرد و لێدوانی بەرپرسانی ئێرانیان سەبارەت بە ڕۆڵی بەکرێگیراوانی بیانی لە پەرەپێدانی نائارامییەکان و دەستوەردانی ئەمریکا لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا بڵاوکردەوە. هەروەها کاناڵی ئەلمەیادینیش بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕووماڵی خۆپیشاندانی ملیۆنان کەسی لە ئێران کرد کە تێیدا بشێویی چەکدارانە و کردەوەی دڕندانەی تیرۆریستانی چەکدار شەرمەزار کرا.