کۆمیسەری یەکێتیی ئەورووپا: داگیرکرانی گرینلەند خاڵی کۆتایی ناتۆ دەبێ
کانونی دوھەم 13, 2026 18:02 Asia/Tehran
کۆمیسەری بەرەڤانیی یەکێتیی ئەورووپا وتی: داگیرکرانی گرینلەند لەلایەن ئەمریکاوە بە مانای هەڵوەشانەوەی ناتۆ دەبێ.
ئاندریۆس کوبیلیۆس وتی: پلانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە دەسگرتن بە سەر گرینلەند ترسناکترین هەڕەشەیە لە سەر بوونی ناتۆ و تا ئێستا مەترسی لەو ئاستە لە سەر ئەم ناوەندە نەبووە. هەروەها حکومەتی دوورگەی گرینلەند لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە بە هیچ لەونێ ناچنە ژێر باری داخوازەکەی ئەمریکا سەبارەت بە گرتنە دەستی کۆنترۆڵی ئەم دوورگەیە. دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بانگەشەی کردووە کە لە ئاکامدا بە هەر لەونێک بووە دەست دەگرێ بە سەر گرینلەنددا.