شەڕ و پێکدادان لە سودان و پەلاماردرانی بازاڕێک لە کۆردۆفان
کانونی دوھەم 13, 2026 17:02 Asia/Tehran
ژێدەرە سەربازییەکانی سودان باسی بەردەوامیی شەڕ و پێکدادان لە سودان و پەلاماری هێزەکانی کاردانەوەی خێرا بۆ سەر بازاڕێکیان لە باشوور کۆردۆفان کردووە.
سوپای سودانیش بنکە و مەتەرێزەکانی هیزەکانی کاردانەوەی خێرای لە شارۆچکەی "یابووس" لە سنووری نێوان ئیتیۆپیا و دەوروبەری "جەبەل ئەبووسەنوون" لە باکووری کۆردۆفان کردۆتە ئامانج و پێداگریشی کردووە لەسەر ئامادەی تەواوی خۆی بۆ بەرەپەرچدانەوەی پێشڕەوییەکانی هێزەکانی کاردانەوەی خێرا لە کۆردۆفان. ناوەندی پزیشکانی سودانیش ڕایگەیاندووە کە لە پەلاماری هێزەکانی کاردانەوەی خێرا بۆ سەر بازاڕی "کەرتالا" لە باشووری کۆردۆفان، پێنج کەس کوژراون و ١٣ کەسیش بریندار بوون.