هێرشی تازەی ئۆکرانیا بۆسەر دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە دەریای ڕەش
کانونی دوھەم 14, 2026 15:45 Asia/Tehran
فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئۆکرانییەکان هێرشیان کردەسەر دوو نەوتهەڵگر لە دەریای ڕەشدا.
میدیای حکوومیی ڕووسیا ڕایگەیاند: نەوت هەڵگرەکانی دێلتا هارمۆنی و ماتیلدا لەئاکامی پەلاماری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا بۆسەر کەرەستەو تفاقەکانیان زیانیان پێگەیشت، بەڵام هەروا لەسەر ئاون و چالاکن. بەرلەوە، کەشتییەکی رووسی کە بارەکەی رۆنی خۆراکی بووە لە دەریای رەشدا کەوتووەتە بەر پەلاماری درۆنە ئۆکرانییەکان. ڕووسیا بەرلەوەش، ئۆکرانیای بە هۆکاری پەلامار بۆسەر دەریای ڕەش ناساندووە.