کانونی دوھەم 15, 2026 14:34 Asia/Tehran
  • لاڤرۆڤ: باجەکانی ترەمپ لەسەر بازرگانی وڵاتان لەگەڵ ئێران نیشانەی شکستی سیاسەتەکانی ئەمریکایە

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆماری ئەمریكا لەمەڕ سەپاندنی لەسەتا بیست و پێنجی گومرگی لە سەر ئەو وڵاتانەی کە هاوکاری ئابوورییان لەگەڵ ئێران هەیە، وتی: بەکارهێنانی باج و سزای نادادپەروەرانە و هەڵاواردنانە لەلایەن ئەمریکاوە ئاماژەیە بۆ شکستی سیاسەتەکانی ئەمریکا و تێکچوونی بەردەوامی پێگەی ڕكەبەرایەتی واشنگتونە .

لاوروف هەروەها  وێڕای ئاماژە بە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا جەختی کرد کە "هیچ لایەنێکی سێهەم ناتوانێت پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و تاران بگۆڕێت و  ناوبراو  وێڕای  ئاماژە بە پەیوەندییەكانی  نێوان تاران و مۆسکۆ وتی: ئەم ڕێککەوتنە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و دوو نەتەوەی مسۆگەر کردووە و لە پڕۆژە کردارییەکانیشدا ڕەنگدانەوەی هەبووە، وەک دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشێهر و جێبەجێکردنی پلانی  كوریدوری  باکوور – باشوور.

سەرپەیڤ