کانونی دوھەم 16, 2026 18:12 Asia/Tehran
  • وشداری وەزیری دارایی فەرەنسا بە ئەمریکا سەبارەت بە گرینلەند

وەزیری دارایی فەرەنسا وشداری دایە وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کە هەر هەنگاوێک بۆ دەستگرتن بەسەر گرینلاند، پەیوەندیی ئابووری ئەوروپا لەگەڵ واشینگتۆن دەخاتە مەترسییەوە.

 ڕۆلاند لێسکور وتی: گرینلاند بەشێکە لە وڵاتێکی سەربەخۆ و بەشێک لە یەکێتی ئەوروپایش دێتەئەژمار، نابێت هیچ خۆوەردانێک لەم مەسەلەیەدا بکرێت. پێشتریش ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ئەوروپا لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی گرینلاند جەختیان لەسەر ئەوە کردبوو کە ئەم ناوچەیە هی خەڵکەکەی خۆیەتی و چارەنووسی تەنها دەبێت لەلایەن خەڵکی گرینلاند و شانشینی دانیمارکەوە دیاری بکرێت.

 

سەرپەیڤ