نەتەوە یەکگرتووەکان: شەڕ و پێکدادان لە سوریا ڕووی لە تەشەنە ناوە
کانونی دوھەم 23, 2026 15:25 Asia/Tehran
خالد خەیاری، جێگری سکرتێری گشتی بۆ کاروباری سیاسیی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسیا و ئوقیانووسییە نیگەرانی خۆی لە بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکان لە سوریا دەربڕی.
خالد خەیاری بە ئاماژە بە بەردەوامیی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی حکومەتی کاتیی جۆلان و کوردەکانی سوریا وتی: دۆخی سوریا زۆر ئاڵۆزە و ئاگری شەڕ تا دێ بەرەو بڵێسەسەندن دەچێت.، ئەوا دوو ڕۆژە دۆخی سوریا ناجێگیرە و ڕەوشی مەیدانییش زۆر ئاڵۆزە.
ناوبراو وتیشی: شەڕ و پێکدادانی چەکدارانە لە نێوان هێزەکانی حکومەتی کاتی جوڵانی و هێزەکانی هەسەدە لە بەشێک لە پارێزگای حەسەکە و هەروەها لە دەڤەری کۆبانی بەردەوامە و خەڵکی سیڤیل لەو ناوچانە لە دۆخێکی کارەساتباردا ژیان دەبەنە سەر.