کانونی دوھەم 23, 2026 18:25 Asia/Tehran
  • هەڵکشانی ئاستی ناڕازیبوونی ئەمریکاییەکان لە ترەمپ

بەپێی ڕاپرسییەکی گروپی توێژینەوەی ئەمریکی (ARG)، ناڕازیبوونی خەڵکی ئەمریکا لە سیاسەت و ڕەفتارەکانی ترەمپ زیادیکردووە و تەنها ٣٥%ی ئەمریکییەکان پشتگیری لە ترەمپ دەکەن.

ئەنجامی دوایین ڕاپرسیی گروپی توێژینەوەیی ئەمریکایی (ARG)  دەریخستووە کە پاڵپشتیکردنی دۆناڵد ترەمپ لە ئەمریکا لە سەرەتای خولی دووەمی سەرۆکایەتیەکەیەوە تا نزمترین ئاست دابەزیوە. بەگوێرەی ڕاپرسییەکە، تەنها ٣٥%ی شاروومەندانی ئەمریکایی لە کارنامەی ترەمپ ڕازین و ٦٣%ـیش دژی سیاسەتەکانی ترەمپن. ئەم دابەزینی ڕازیبوونە ٢٨% بە بەراورد بە ماوەی پێشوو زیاتر بووە و نزمترین ئاستی پشتیوانییە کە لەلایەن ARG تۆمارکراوە. لە بواری ئابووریشدا تەنها ٣٢%ی ئەمریکییەکان لە کارنامەی ترەمپ ڕازین و ٦٤%یان دژی سیاسەتە ئابوورییەکانی ترەمپن.

 

سەرپەیڤ