نەیارەتیی ڕێبەرانی سیاسیی پاکستان دژی ئەندامەتیی ئیسلام ئاباد لە ئەنجوومەنی ئاشتیی ترەمپ لەبارەی غەززە
هاوکات لەگەڵ واژۆکرانی میساقی ئەنجوومەنی بەناو ئاشتیی ترەمپ سەبارەت بە غەززە لە لایەن وڵاتانی ئەندامەوە لە داڤووس، ڕێبەرانی سیاسی و ئایینی پاکستان بە دەربڕینی دژایەتییان لەگەڵ ئامادەبوونی ئیسلام ئاباد لەو ئەنجومەنەدا جەختیان کرد: بە ئەندامبوون لە ئەنجوومەنی ئاشتییەک کە ڕژێمی زایۆنی تێدابێ، هەرگیز هیچ سوودێکی نابێ.
سیناتۆر عەلامە ناسر عەباس جەعفەری سەرۆکی فراکسیۆنی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی پاکستان، بە شەرمەزارکردنی ئەندامەتی لە ئەنجوومەنی ئاشتی ترەمپ لە بارەی غەززە، ئەو هەنگاوەی بە پێچەوانەی ئامانجە بنەڕەتی و سیاسییەکانی پاکستان وەسف کرد.مەولانا فەزلوڕەحمان، سەرۆکی پارتی جەمیعەت زانایانی ئایینی ئیسلامیش ڕایگەیاند: لە جێگایەکدا ترەمپ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاشتی بێت و نەتانیاهۆی قەسابیش لە لادەستی خۆی دانابێ چاوەڕێ هیچ ئاشتی و خێر و خۆشییەک مەکەن، چونکە دەستە ناپاکەکانی ترەمپ و نەتانیاهۆ بە خوێنی هەزاران فەلەستینی سوور بووە. حافز نەعیم ڕەحمان سەرۆکی پارتی جەماعەتی ئیسلامیی پاکستانیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، ئەندامەتیی وڵاتەکەی لە ئەنجوومەنی بەناو ئاشتیی ترەمپ لەبارەی غەززەی ڕەتکردەوە. عەلامە سید ساجید عەلی نەقەوی، ڕێبەری شیعەکانی پاکستان و سەرۆکی حیزبی تەحریکی ئیسلامییش وتی: ئەم بەناوی ئەنجومەنی ئاشتییە، سەپاندنی داخوازی بیانییەکان بەسەر گەلی فەلەستین نەبێ، هیچی تری تێدا نییە.