زریان ژیانی ملیۆنان کەسی لە ئەمریکا تێکدا
کانونی دوھەم 24, 2026 17:50 Asia/Tehran
زریانێکی زستانە ژیانی زیاتر لە ١٤٠ ملیۆن کەسی لە سەرانسەری ئەمریکا تێکدا و بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی زیاتر لە ٨ هەزار گەشتی ئاسمانی .
ئەو زریانە بەفریە زۆرێک لە ئیالەتەكانی ڕۆژئاوا تا باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکای گرتەوە، لانیکەم لە یازدە ویلایەتی ئەو وڵاتە وێرانکاریی بە دی هێناوە و بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی زیاتر لە هەشت هەزار گەشتی ئاسمانی ئەمڕۆ و سبەینێ لە سەرانسەری ئەمریکادا . هەزاران گەشتی ئاسمانیش لە سسەرانسەرس ئەمریكادا كەوتنە دواوە ئەو
زریانەکە لە نیو مەکسیکۆ لە ڕۆژئاواوە تا نیو ئینگەلەند لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکای گرتەوە و ژیانی زیاتر لە ١٤٠ ملیۆن دانیشتووی ئەم ناوچانەی ئەمریکای تێکدا. بە دوای ئەو زریانە لە 17 ئیالەتی ئەمریكا دۆخی نائاسایی بە دی هاتووە .