کانونی دوھەم 24, 2026 18:55 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ڕووسیا: لەندەن بە ڕاگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان، ملهۆڕییەكی مەترسیداری ئەنجامدا

باڵوێزی ڕووسیا لە لەندەن وتی حكومەتی ئینگلیز بە بەشداری كردن لە ڕاگرتنی نەوتهەڵگرەكانی ڕووسیا دەستی داوەتە مڵهۆڕییەكی مەترسیدار.

ئاندرێ کلین  وتی، ڕێگریکردن لە کەشتی و  نەوتهەڵگرەكانی ڕووسیا لەلایەن حکومەتی ئەمریکا و بەریتانیاوە،  مڵهۆڕییەكی زۆر مەترسیدارە. ئەم پرۆسەیە دەستی پێکردووە و  دیارە بەردەوامیش دەبێت.ئەو دیپلۆماتکارە ڕوسیایە  وتیشی ، بەپێچەوانەی بانگەشەی بەرپرسانی بەریتانیا و ئەوروپی، هیچ بەڵگەنامەیەک نییە کە ڕێگە بە بەکارهێنانی  زۆربدات بەرامبەر بە کەشتییە نەوتهەڵگرە  بایكوت كراوەكان .پێشتر دیمیتری پۆلیانسکی نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا ڕایگەیاندبوو کە مۆسکۆ ڕاگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی لە لایەن بەریتانیا و فەرەنساوە تەحموڵ  ناکات و وەڵامێكی  بەبڕشتانە بەو کارە دەداتەوە.

 

سەرپەیڤ