زریانێکی بێ وێنە لە ئەمریکا
کانونی دوھەم 25, 2026 17:55 Asia/Tehran
هەستانی زریانی زستانە لە سەرانسەری ئەمریکا بووەتە هۆی پچڕانی کارەبای زیاتر لە ٢٠٠ هەزار ماڵ و باڵاخانە.
بەهۆی ئەم زریانە زستانییانەوە باری نائاسایی لە ١٨ ئەیالەتی ئەمریکا ڕاگەیەندراوە، لەوانە کێنتاکی، نیوجرسی، نیویۆرک، پێنسیلڤانیا، تێگزاس، ڤیرجینیا و واشینگتۆن. هەروەها ڕاپۆرت کراوە کە خراپیی کەشوهەوا بووەتە هۆی هەڵوەشانەوەی هەزاران گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکادا. ١٨٠ ملیۆن دانیشتووی وڵاتی ئەمریکا ژیانیان کەوتۆتە ژێر مەترسیی ئەم زریانە زستانییانەوە.