کانونی دوھەم 26, 2026 16:59 Asia/Tehran

شەقامەكانی شارە جۆراوجۆرەكانی ئەمریكا هەروا گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەربڵاوی خەڵك دژی كوشتنی ناڕازیان لە لایەن وەزارەتی ئاسایشی ناخۆیی حكومەتی دوناڵد ترامپە .

خەڵكی مینیا پۆلیس لە كاردانەوە بە سیاسەتەكانی دوناڵد ترامپ سەرۆك كوماری ئەمریكا دژی كوچبەران، جگە لە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی ناڕازییانە بەشێوەی بەرفراوان، دەستیان کردووە بە هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و بژیوی کۆچبەران.

دانیشتوانی شاری مینیاپۆلیس بە دانانی چاودێر بۆ ئاگادار كردنەوەی دراوسێكان  سەبارەت بە  ئامادە بوونی  هێزەكانی فەرمانگەی  كوچبەری و ڕێکخستنی گەیاندنی خۆراک بە بنەماڵەی کۆچبەران کە لە ترسی دەستگیرکران لە ماڵەکانیاندا گیریان خواردووە هەوڵ ئەدەن  خۆیان لە هەمبەر  سیاسەتەكانی ترامپ بپارێزن .

  خۆپیشاندان دژی توندو تیژیەكانی پۆلیسی كۆچبەری ئەمریكا پەلکێشی شار و ئەیالەتەكانی دیكەی  ئەمریكاش بووە و مێدیاكان باسی بەڕێوە چوونی خۆپیشاندانی ناڕازییانە لە لاس وێگاس دەكەن .

بەسەدان كەسیش لە شارە جۆراوجۆرەكانی ئەیالەتی نبراسكا لە ناڕەزایەتی بە كردەوەی فەرمانبەرانی فەرمانگەی كۆچبەریی  كۆبوونەوە .

لە شەوی ساڵی نوێی زایینیەوە تا ئێستا ، كەیس پورتێر لە لوس ئانجلس ، ڕێنی گود لە مینیاپولیس و ئەلكس پورتی هەر لە مینیاپولیس بوونەتە  قوربانی  پەلاماری توند و تیژی  پولیسی كۆچبەری ئەمریكا .

قایمقامی مینە سووتاش بە بڵاو كردنەوەی پەیامێك لە تۆڕی كومەڵایەتی  ئیكس  داوای لە ترامپ كرد توند و تیژی ڕابگرێت و فەرمانبەرانی فەرمانگەی كۆچبەری و گومركی  ئەمریكا لەو ئەیالەتە دەر بكات.لێكدانەوەی ڤیدیوە بڵاو بووەكان لە كاتی تەقەكردنی هێزەكانی فیدڕاڵی ئەمریكا لە مینیاپولیس دەریدەخەن کە قوربانیی تەقەکردنی  هێزەكان  مۆبایلیان  بەدەستەوە بووە و بە پێچەوانەی بانگەشەکانی حكومەتی ترەمپ، ناوبراو چەکدار نەبووە و تەنها مەبەستی  پاراستنی  گیانی ناڕازییەکی دیکە بووە لە  هەمبەر توندوتیژیی هێزەكان.

 ئەیالەتی مینەسووتای ئەمریكا لە هەفتەكانی  ئەم دواییەدا  بووەتە یەكێك لە ئاشكراترین گوڕەپانی جێبەجی كردنی  سیاسەتی  دژە كوچبەرانەی حكومەتی دوناڵد ترامپ . باراك ئوباما  سەروك كوماری پێشووی  ئەمریكا سەبارەت بە  ڕووداوەكانی ئەم دواییە لە مینیا پولیس لە تۆڕی ئیكس  وتی :كوشتنی ئەلكس زەنگێكی  مەترسیە بۆهەر ئەمریكاییەك ، بیل كلینتون یەكێكی دیكە  لە  سەرۆك كومارانی  پێشووی ئەمریكاش نووسی؛ ناڕازیانی  ئاشتیخواز، گیراون و لێیان دراوە و بە گازی فرمێسك هێن كراونەتە ئامانج و دڵتەزێنتر لە هەموو  دوو شاروومەندی ئەمریكایی كەوتونەتە بەر دەسڕێژی گولـلە و كوژراون .

 

سەرپەیڤ