شاڵاوی تیمساحەكان بۆسەر خەڵک لە باشووری ئەفریقا
کانونی دوھەم 26, 2026 11:59 Asia/Tehran
پاش ئەوەی لافاوێکی چڕ سێ وڵاتی باشووری ئەفریقای گرتەوە و دوای ئاوارە بوونی هەزاران كەس، تیمساحەكان لە بڕێك لە ناوچەكانی موزامبیك بە چوونەنێو ئەو شارانە شاڵاویان کردەسەر خەڵك .
بارینی بارانی بە خۆڕ، هەستانی لافاو لە ناوچەیەکی بەرفراوانی سێ وڵاتی باشووری ئەفریقایی واتە؛ موزامبیك، زیمبابوێ و ئەفریقای باشووری لە دوو هەفتەی ڕابردوودا زیانی گیانی و خەساری بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە.
لانیکەم ٧٠ کەس لە زیمبابۆی گیانیان لەدەستداوە و لە وڵاتانی ئەفریقای باشووری و موزامبیكیش بە ڕیز زیاتر لە سی و سێزدە کەس گیانیان لەدەستداوە . بە پێی ڕاپۆڕتەكان تیمساحەکان چوونەتە ناوچە شارییەکان و پەلاماریان کردووەتە سەر خەڵک و لانیکەم سێ کەسیان کوشتووە.