کانونی دوھەم 28, 2026 18:20 Asia/Tehran
  • ڤەنزوێلا لە هیچ دەسەڵاتێکی دەرەوەیی، فەرمان وەرناگرێ

جێگری سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا جارێکی دیکە وێڕای ڕەت کردنەوەی هەرچەشنە پلان و بەرنامەیەکی بیانیەکان بۆ داهاتووی وڵاتەکەی پێی داگرت کە گەلی ڤەنزۆێلا هیچ فەرمانێک لە هیچ لایەنێکی دەرەوەیی قەبووڵ ناکاو خۆی نوێنەرایەتی حکومەتەکەی دەکا.

"دێلسی رۆدریگرز" لێدوانی ئەم دواییەی بەرپرسانی ئابووریی کۆشکی سپی بە سووکێتی پێکەرانەو بێ بنەما زانی و پێی داگرت لەسەر مافی سەروەریی نیشتمانیی ڤەنزوێلا. رۆدریگرز وتیشی: ئێمە خاوەن حکومەتێکین کە تەنیا پەیڕەویی لە نەتەوەی خۆی دەکا.

یاریدەری مادۆرۆ هەروەها وتی: پەیوەندیی لەگەڵ ئەمریکا دەبێ بەپێی ڕێزدان بۆ مافە نێودەوڵەتییەکان، لەبەرچاوگرتنی مەزنایەتیی مرۆیی و ڕێزنان لە مێژووی ڤەنزوێلا بێ. شیاوی ئاماژەیە، سێی ژانڤییە نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆک کۆماری یاسایی ڤەنزوێلا لەگەڵ هاوژینەکەی دوای دەسدرێژیی هێزە ئەمریکییەکان بۆسەر کاراکاس، ڕفێندران.

 

سەرپەیڤ